ڕاپۆرێک لە سەر یەک ساڵ ناڕوونی چارەنووس و ئەشکەنجە یووسف ئەحمەدی لە بەندیخانەی سنە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە کە ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بریندار و دواتر دەستبەسەر کرا، یەکساڵە لە دەستبەسەر

٦ بانەمەڕ ٢٧٢١، ١٢:٢٢

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە کە ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بریندار و دواتر دەستبەسەر کرا، یەکساڵە لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکان و هەروەها بەندیخانەی ناوەندیی سنە ڕاگیراوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، یووسف ئەحمەدی تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی بانە ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە درایە بەر دەستڕێژ و دوای بریندار کران دەستبەسەر و هێشتا لە بەندیخانەی سنە ڕاگیراوە و چارەنووسی ناڕوونە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی یووسفی، ناوبراو خێزاندار و باوکی سێ منداڵە و هێزە ئەمنییەکان لە پیش چاوی ژن و منداڵەکەی تەقەیان لێکردووە و بریدناریان کردووە.

یووسف ئەحمەدی ڕۆژی یەکشەممە ٧ی بانەمەڕی ٢٧٢٠ (٢٦ی ئاوریلی ٢٠٢٠) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ ماوەی ٧ مانگ لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکان ڕاگیرابوو و ئێستا پێنج مانگە کە گوازراوەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە و لەوێ ڕاگیراوە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە، یووسف ئەحمەدی کاتێک دەستبەسەر کراوە لاقی پێکراوە و لەو ماوەیەدا هیچ جۆرە چارەسەرییەکی بۆ نەکراوە و هەر بە برینداریش بە سەختی ئەشکەنجە کراوە هەتا دان بەو تۆمەتانەدا بنێت کە خراوەتە پاڵی.

یووسف ئەحمەدی لە ڕەوتی دەستبەسەر کردنی بەربڵاوی لاوانی کورد لە بانە دەستبەسەر کراوە و لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا لە هەبوونی مافی مرەخەسی بێبەش بووە. ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ساڵی ڕابردوو ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و داوای لە هەموو ناوەندەکانی مافی مرۆڤ کرد کە بە نیسبەت دەستبەسەر کردنی بەربڵاوی لاوانی بانە بێ دەنگ نەبن.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە