ناروونی چارەنووسی هاووڵاتیەکی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شووت

هەنگاو: هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شووت کە ماوەی دوو حەوتوویە ل

٨ بانەمەڕ ٢٧٢١، ١٩:٠٥

 

هەنگاو: هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شووت کە ماوەی دوو حەوتوویە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەرکراوە، لەبەردەستدا نیە.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوای تێپەڕبوونی دوو ۆەوتوو لە دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک بە ناوی "محەممەد ئارغا" لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو و شوێنی ڕاگرتنی لەبەردەستدا نیە.

محەمەد ئارغا، ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ ی خاکەلێوە ٢٧٢١ (١٤ی ئاوریلی ٢٠٢١) هاوکات لەگەڵ کوژرانی گەنجێکی خەڵکی ماکۆ بە ناوی "ئەحمەد ئەرسەن" تەمەن ٤٠ ساڵان کە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە کوژرا دەستبەسەر و تا ئێستا سەرەڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نیە.

شارام ئەرسەن ١٦ ساڵ خوشکەزای ئەحمەد ئەرسەن و هاووڵاتییەک بە ناوی "عەلی" هەمان ڕۆژ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە دەستبەسەر و دوای حەوتوویەک شارام بە دانانی بارمتە ئازد کرا.

ئەحمەد ئەرسەن خەڵکی ماکو بە بیانووی هاوکاری لەگەڵ حیزبە دژبەرەکانی حکوومەتی ئێران لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە بە سەختی بریندار کرابوو کە دوای چەند رۆژ سپا بە بێ ئەوەی تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی بکاتەوە، ناچاریانی کردووە ڕێوڕەسمی سەرەخۆشی بۆ ناوبراو بەڕێوەبەرن.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە