کەسێکی دیکە لەپەیوەندی لەگەڵ کوژرانی ئەندامێکی سپا لە پیرانشار دەستبەسەر کرا

هەنگاو: هاووڵاتیەکی دیکە لە شاری پیرانشار لە پەیوەندی لەگەڵ کوژرانی ئەندامێکی سپای پاسداران دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

١٢ بانەمەڕ ٢٧٢١، ١١:١٠

 

هەنگاو: هاووڵاتیەکی دیکە لە شاری پیرانشار لە پەیوەندی لەگەڵ کوژرانی ئەندامێکی سپای پاسداران دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٤ی بانەمەڕی ٢٧٢١ (٢٤ی ئاوریلی ٢٠٢١) هاووڵاتییەک بە ناوی عەلی بەزازی خەڵکی گوندی زیویە سەر بە شاری پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی ئورمیە گوازراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار عەلی بەزازی لە پەیوەندی لەگەڵ کوژرانی یەکێک لە ئەندامانی پلەبەرزی سپای پاسداران بە ناوی عوسمان حاجی حوسەینی دەستبەسەر کراوە.

پێشتر هاوژینی عوسمان بە ناوی سەفیە مامووشی پوور ، تاهیر بەزازی زاوای حوسمان، گوڵاڵە مورادی دایکی تاهیر و مەتین بەزازی برای ١٤ ساڵەی تاهیر هەر لەو پەیوەندییەدا دەستبەسەر کرابوون.

عوسمان حاجی حوسێنی شەوی هەینی ٢٧ی خاکەلیوە (١٦ی ئاوریل) لە جاددەی زیوەیە کوژراو پاش چەند کاتژمێر گرووپی هەڵۆکانی زاگرۆس بەرپرسیارێتی کوشتنی ئەو ئەندامەی سپای پاسدارانیان بە ئەستۆ گرت.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە