هاوژینی ئەو پاسدارەی کە لە پیرانشار کوژرا دەستبەسەر کرا

هەنگاو: لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کورد دوای کوژرانی ئەندامێکی پلەبەرزی سپای پاسداران لە پیرانشار، ئەمجارەیان هاوژینەکەی لە

١ بانەمەڕ ٢٧٢١، ١٧:٤٦

 

هەنگاو: لە درێژەی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کورد دوای کوژرانی ئەندامێکی پلەبەرزی سپای پاسداران لە پیرانشار، ئەمجارەیان هاوژینەکەی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١ی بانەمەڕی ٢٧٢١ (٢١ی ئاوریلی ٢٠٢١)، سەفیە مامووشی پوور تەمەن ٤٨ ساڵ و هاوژینی عوسمان ھاجی حوسێنی، ئەو پاسدارەی کە چەند ڕۆژ پێش کوژرا، دوای بانگ کران بۆ ئیتلاعاتی سپای پیرانشار دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای ئورمیە گوازرایەوە.

ڕۆژی شەممە ٢٨ی خاکەلێوە (١٧ی ئاوریل)، زاوای عوسمان حاجی حوسێنی  بە ناوی “تاهیر بەزازی” دەستبەسەر و ڕۆژی دووشەممە بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای ئورمیە گوازرایەوە.

چەند کاتژمێر پێش تاهیر، دایکی ناوبراو بە ناوی گوڵاڵە مورادی و هەروەها برا تەمەن ١٤ ساڵەکەی بە ناوی مەتین بەزازی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر کرابوون و ئەوانیش ئێستا لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سپای ئورمیە ڕاگیراون.

دوای تێپەڕینی چەند ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی ئەو سێ کەسە چارەنووسیان نادیارە و هەتا ئێستا پەیوەندییان بە ماڵەوە نەکردووە.

عوسمان حاجی حوسێنی شەوی هەینی ٢٧ی خاکەلیوە (١٦ی ئاوریل) لە جاددەی زیوەیە کوژراو پاش چەند کاتژمێر گرووپی هەڵۆکانی زاگرۆس بەرپرسیارێتی کوشتنی ئەو ئەندامەی سپای پاسدارانیان بە ئەستۆ گرت.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە