فارۆق شاروێرانی لە بەندیخانەی کرمان ئازاد کرا

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی شنۆ دوای تەواو بوونی سزای چوار ساڵ بەندکرانەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی کرمان ئازاد کرا.

٦ جۆزەردان ٢٧٢١، ١٥:٤٤

 

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی شنۆ دوای تەواو بوونی سزای چوار ساڵ بەندکرانەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی کرمان ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٦ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (٢٧ی مەی ٢٠٢١)، فارۆق شاروێرانی، بەندکراوی سیاسی خەڵکی شنۆ دوای تەواو بوونی سزای چوار ساڵ بەندکرانەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری کرمان ئازاد کرا.

فارۆق شاروێرانی ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی جۆزەردانی ٢٧١٧ (٣١ی مەی ٢٠١٧) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا لە شنۆ دەستبەسەر کرابوو.

ناوبراو دوا جار لەگەڵ هەر یەک لە تاهیر دەروێشی و ئەمیر پەیغامی، ڕۆژی سێشەممە ١٤ی سەرماوەزی ٢٧١٨ ( ٥ی دێسامبری ٢٠١٨) لەلایەن دادگای سەربازی ئورمیەوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کورستانی ئێران سزای بەندکران و دوورخرانەوە بۆ بەندیخانەی کرمانیان بە سەردا سەپا.

بە پێی ئەو حوکمە، تاهیر دەرویشی سزای ٧ ساڵ و ئەمیر و فارۆق هەر کامەیان سزای ٤ ساڵ بەندکران و دوورخرانەوە بۆ بەندیخانەی شاری کرمانیان بەسەردا سەپێندرا.

فارۆق شاروێرانی و تاهیر دەروێشی ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕێبەندانی ٢٧١٨ (٢٢ی ژانویەی ٢٠١٩) لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیەوە بۆ بەندیخانەی کرمان دوور خرانەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە