دوو چالاکی کرێکاری خەڵکی سەقز سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپا

هەنگاو: مەحموود ساڵحی و عوسمان ئیسماعیلی دوو چالاکی کرێکاری خەڵکی سەقز کە ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگیراون، سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپا.

٧ جۆزەردان ٢٧٢١، ١١:٣٧

 

هەنگاو: مەحموود ساڵحی و عوسمان ئیسماعیلی دوو چالاکی کرێکاری خەڵکی سەقز کە ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگیراون، سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپا.

بەگوێڕەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، مەحموود ساڵحی و عوسمان ئیسماعیلی دوو چالاکی کرێکاری خەڵکی سەقز لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام” لە ڕێگای بەڕێوەبردنی ڕۆژی جیهانیی کرێکار سزا دران و ساڵحی سزای ٣ مانگ و ئیسماعیلی سزای ٦ مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپا.

دانیشتنی دادگای ئەم دوو چالاکە کرێکارییە ڕۆژی سێشەممە ٤ی جۆزەردان بە شێوەی ڤیدیۆ کۆنفرانس لە بەندیخانەی سەقز بەڕیوە چوو و سزاکەیان ڕۆژی پێنج شەممە ٦ی جۆزەردان (٢٧ی مەی) لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەی سەقز بە فەرمی پێیان ڕاگەیەندراوە.

بە پێ ئەو حوکمە و بە سەرنج دان بە ماددەی ٣٨ی یاسای سزای ئیسلامی پەسەند کراوی ساڵی ٢٠١٣ و بە پشتبەستن بە ماددەی ٦ی یاسای سزای بەندکران چاوەدێر بە سەر ماددەی ٢٧ی یاسای سزای ئیسلامی، سزای ٣ مانگ بەندکرانی مەحموود ساڵحی بۆ ٢ میلیون تمەن غەرامە و سزای ٦ مانگ بەندکرانی عوسمان ئیسماعیلی بۆ ٤ میلیۆن تمەن غەرام گۆڕدرا.

ئەم دوو چالاکە کرێکارییە ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی بانەمەڕی ٢٧٢١ (١٦ی مەی ٢٠٢١) دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز دەستبەسەر کران.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە