ڕەحیم ڕەفعەتی و ڕەحمان تابش بۆ بەندیخانەی شنۆ گوازرانەوە

هەنگاو: دوو بەندکراوی سیاسی خەڵکی شنۆ کە لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە ڕاگیرابوون، دوای ٣ مانگ مانەوە لەو بەندیخان

١٠ جۆزەردان ٢٧٢١، ٢٣:٤٩

 

هەنگاو: دوو بەندکراوی سیاسی خەڵکی شنۆ کە لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە ڕاگیرابوون، دوای ٣ مانگ مانەوە لەو بەندیخانەیە بۆ بەندیخانەی شاری شنۆ گوازرانەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٠ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (٣١ی مەی ٢٠٢١)، دوو بەندکراوی سیاسی بە ناوەکانی ڕەحیم ڕەفعەتی و ڕەحمان تابش دوای سێ مانگ ڕاگیران لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە بۆ بەندیخانەی زێدەکەی خۆیان واتە شاری شنۆ گوازرانەوە.

ڕەحیم ڕەفعەتی و ڕەحمان تابش لە ڕێکەوتی ٤ و ١٥ی پووشپەڕی ساڵی ڕابردوو لەگەڵ ٦ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و دوای دوو مانگ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.

پاییزی ساڵی ڕابردوو  هەر یەک لە ڕەحیم ڕەفعەت و ڕەحمان تابش لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری شنۆوە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سزای ٣ ساڵ و ٧ مانگ بەندکران و بە تۆمەتی دژایەتی نیزام سزای ٨ مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە کە بە پێی یاسای کۆکردنەوەی حوکمەکان، زیاترین حوکم واتە حوکمی ٣ ساڵ و ٧ مانگ بەندکران شیاوی جێبەجێ کردنە.

ڕەحیم ڕەفعەتی و ڕەحمان تابش ڕۆژی دووشەممە ١٨ی ڕەشەممەی ٢٧٢٠ (٨ی مارسی ٢٠٢١)، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەیان دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی شاری نەغەدە کران.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە