کچێکی لاوی خەڵکی سەقز بە دەستی دەزگیرانەکەی سووتێندرا

هەنگاو: تەرمی کچێکی لاوی خەڵکی سەقز کە بە دەستی دەزگیرانەکەی سووتێندرابوو، لە جاددەی سەقز بۆ سنە دۆزرایەوە.

١٦ جۆزەردان ٢٧٢١، ١٤:٤٩

 

هەنگاو: تەرمی کچێکی لاوی خەڵکی سەقز کە بە دەستی دەزگیرانەکەی سووتێندرابوو، لە جاددەی سەقز بۆ سنە دۆزرایەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٨ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (٨ی ژوئەنی ٢٠٢١)، تەرمی کچێکی لاوی خەڵکی سەقز بە ناوی “ گوڵاڵە شێخی” تەمەن ٢٦ ساڵ لە جاددەی سەقز بۆ سنە و لە شوێنێک بە ناوی ”چاپانی خواروو” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئاگاهی دۆزرایەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، گوڵاڵە شێخی یاسای خوێندووە و دوو حەوتوو پیش لەگەڵ دەزگیرانەکەی بە ناوی کەیومەرس زەرغامی کە خزمی خۆشی بووە چوون بۆ سەفەر. لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دەزگیرانی گولاڵە تەلەفوونی بۆ بنەماڵەکەی خۆی کردووە و وتوویە کە گوڵاڵەم کوشتووە و خۆشی هەڵاتبوو.

ناوبراو هەروەها بە بنەماڵەکەی وتبوو کە تەرمی گوڵاڵەم لە جاددەی سنە بۆ سەقز شاردووەتەوە و ئەوە چەند ڕۆژ بوو خەڵک و ناوەندە پەیوەندیدارەکان لە هەوڵدا بوون بۆ دۆزینەوەی تەرمەکەی کە دواجار ئەمڕۆ و دوای دەستگیر کردنی بکوژ لە ئاستارا، تەرمەکەی لە کاتێکدا بە تەواوەتی سووتابوو، دۆزرایەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە کەیومەرس لەگەڵ هاوڕێیەکی بە ٤ لیتر بەنزین گوڵاڵەیان ئاگرداوە و دواتر تەرمەکەیان شاردووەتەوە.

 لە ماوەی چەند ۆژی ڕابردوودا لانیکەم ٥ ژن لە شارەکانی سەقز، کرماشان، ئیلام و دەڕەشار بە دەستی کەسانی نزیکی خۆیان کوژراون کە ٤ کەسیان بە دەستی هاوژین یان دەزگیرانەکانیان کوژراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە