میکائیل مینبەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سنەوە دەستبەسەر کرا
هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران شەوانە و بە بێ پیشاندانی بەڵگەی دەزگای دادوەری هەلیان کوتایە سە
هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران شەوانە و بە بێ پیشاندانی بەڵگەی دەزگای دادوەری هەلیان کوتایە سەر ماڵی چالاکێکی کورد لە شاری سنە و دەستبەسەریان کرد.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٣:٣٠ دەقەی بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی جۆزەردانی ٢٧٢١ (١٥ی ژوئیەی ٢٠٢١)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی میکائیل مینبەری لەگەڕەکی جووتسایدی کوردستان و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک بە بنەماڵەی مینبەری، نزیکەی ٣٠ کەس لە هێزە ئەمنییەکان بە بێ پیشاندانی بەڵگەی دادوەری بە زۆر چوونەتە ماڵ میکائیل مینبەری و بە نانەوەی ترس و دڵەڕاوکێ و بێ ڕێزی بە بنەماڵەکەی، دەستبەسەریان کردووە.
میکائیل مینبەری خەڵکی گوندی نییەر و دانیشتووی شاری سنەیە. هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەر کرانی میکائیل مینبەری دەستیان بە سەر مۆبایل و کەرەستە تاکەکەسییەکانیدا گرتووە.
چەند ڕۆژ پێش هەنگاو ڕایگەیاندبوو کە ئیدارەی ئیتلاعات وێڕای دەستبەسەرداگرتنی مۆبایلی چوار هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی نییەر بە شێوەیەکی دوو لە ئەخلاق و نایاسایی بۆ ناسینی چالاکانی سیاسی لە رێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە گەڵ هاوڕێکانیان پێوەندی دەگرێت.