ئیتلاعاتی سنە لە ڕیگای مۆبایلی دەستبەسەر کراوەکانەوە هەوڵی ناسینی چالاکانی سیاسی و مەدەنی دەدات
هەنگاو: چوار هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی گوندی " نییەر"ی سەر بە سنە ههێشتا لە دەستبەسەرگەدان. ئیدارەی ئیتلاعات وێڕای دەستبەس
هەنگاو: چوار هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی گوندی " نییەر"ی سەر بە سنە ههێشتا لە دەستبەسەرگەدان. ئیدارەی ئیتلاعات وێڕای دەستبەسەرداگرتنی موبایلەکانیان، بە شێوەیەکی دوو لە ئەخلاق و نایاسایی بۆ ناسینی چالاکانی سیاسی لە رێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە گەڵ هاوڕێکانیان پێوەندی دەگرێت
بەگوێرەی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە رۆژانی رابردوودا ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بە چالاک کردنی موبایلی چوار هاووڵاتی بە ناوەکانی " پەیام مێنبەری"، " سەریاد مێنبەری"، " کاوە مێنبەری" و " شێرکۆ مێنبەری" ئەکاونتی واتساپ و تێلگرامیان بە ناوی ئەوانەوە داناوە و لە گەڵ کۆمەڵێک کەسدا پێوەندییان گرتووە و تەنانەت وێنەی پرۆفایلەکانیان گۆڕیوە.
کاوە مێنبەری و شێرکۆ مێنبەری رۆژی چوارشەمە ٨ی بانەمەڕی ٢٧٢١( ٢٨ی ئاوریل) لە گوندی نییەر و پەیام مێنبەری و سەریاد مێنبەری رۆژی شەمە ١١ی بانەمەڕی (١ی مای) لە شاری سنە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراون.
ئەو چوار هاووڵاتییە پاش تێپەڕینی ٤٠ رۆژ لە دەستبەسەرکرانیان هێشتا هەروا لە دەستبەسەرگەدان و سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان تا ئێستا لە هەر چەشنە مافێکی شارۆمەندیی چاودێر بە سەر پێڕاگەیشتنی دادوەرانە و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بوون. بنەماڵەی دەستبەسەرکراوان تا ئێستا نەیانتوانیوە رۆڵەکانیان ببینن و لە دوو حەوتوو لەمەوبەرەوە پێوەندیی تەلەفوونیان بڕاوە.