پێنج هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی نییەر هێشتا لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعات ڕاگیراون

هەنگاو: دوایی تێپەڕبوونی ٧٠ ڕۆژ بە سەر دەستبەسەرکرانی چوار هاووڵاتیی خەڵکی گوندی نییەر سەربە شاری سنە و سێ حەوتوو لە دەستبەسەر

١٦ پووشپەڕ ٢٧٢١، ١٠:٤٥

 

هەنگاو: دوایی تێپەڕبوونی ٧٠ ڕۆژ بە سەر دەستبەسەرکرانی چوار هاووڵاتیی خەڵکی گوندی نییەر سەربە شاری سنە و سێ حەوتوو لە دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی ئەم گوندە، هێشتا دەستبەسەرن و چارەنووسیان نادیارە.

بە گوێرەی گەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاوم، دوای تێپەڕبوونی یەک مانگ لە دەستبەسەرکرانی چوار هاووڵاتی گوندی نییەر بە ناوەکانی "پەیام مینبەری، سەریاد مینبەری، کاوە مینبەری و شێرکۆ مینبەری" تا ئێستاش لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە ڕاگیراون.

بە وتەی شەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم چوار هاووڵاتییە هاوڕێ لەگەڵ میکائیل مینبەری تا ئێستا لە مافی دیتنی بنەماڵەکانیان و هەبوونی پارێزەر بێبەشن.

کۆتایی مانگی ڕابردوو هەنگاو لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردبووە کە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی دەستیان بە سەر ئامێری مۆبایلی ئەو چوار کەسەدا گرتووە و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیانیان چالاک کردووە و بە مەبەستی ناسینی چالاکانی مەدەنی پەیام بۆ دۆست و هاوڕێکانیان دەنێرن.

کاوە مینبەری و شێرکۆ مینبەری ڕۆژی چوارشەممە ٨ی بانەمەڕ (٢٨ی ئاوریل) لە گوندی نییەر و پەیام مینبەری و سەریاد مینبەری ڕۆژی شەممە ١١ی بانەمەڕ (١ی مەی) و میکایل مینبەری ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی جۆزەردان (١٥ی ژوئیە)  لە شاری سنە و لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکراون.

هەنگاو پێشتر بە پشتبەستن بە سەرچاوەی باوەڕپێکراو ڕایگەیاندبوو کە ئەم پێنج هاووڵاتییەی خەڵکی گوندی نییەر لە پەیوەندی لەگەڵ بەرێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لەو گوندە دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە