خێرۆڵڵا حەقجوویان چالاکی کوردی یارسانی بە بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی پێڕەوی ئایینی یاری لە شاری سەحنە سەر بە پارێزگای کرماشان کە حەوتووی ڕابردوو لەلایەن ناوەندە

١٦ پووشپەڕ ٢٧٢١، ١٦:٣٥

 

هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی پێڕەوی ئایینی یاری لە شاری سەحنە سەر بە پارێزگای کرماشان کە حەوتووی ڕابردوو لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، بە بارمتە ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی چوارشەممە ١٦ی پووشپەڕی ٢٧٢١ (٧ی ژولای ٢٠٢١)، خێرۆڵڵا حەقجوویان، چالاکی یارسانی خەڵکی شاری سەحنە دوای ١٠ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان ئازاد کرا.

ئەم چالاکە کوردە ڕۆژی  دووشەممە ٧ی پووشپەڕی ٢٧٢١ (٢٨ی ژوئەنی ٢٠٢١) دوای بانگ کران بۆ دادگای ئەو شارە دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان گوازرایەوە.

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە، خێرۆڵلا حەقجوویان ئەندامی کۆڕی ڕاوێژی چالاکانی مەدەنی یارسان بە هۆی بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی هەشتەمین ساڵڕۆژی گیان لە دەستدانی سێ چالاکی یارسانی کە دوای بێ ڕێزی کردنی بەرپرسانی ئێران بە ئایینی یاری ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەردابوو و هەروەها قسە کردن لەو ڕێوڕەسمەدا بانگ و دواتر دەستبەسەر کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە