گۆڤاری تیشک پشتگیری خۆی بۆ ڕێکخراوی هەنگاو دەربڕی

٢١ پووشپەڕ ٢٧٢١، ٠٩:٢٣

 

هەنگاو: دەستەی نووسەرانی گۆڤاری شیکارانەی کۆمەڵایەتی _سیاسی تیشک بە دەرکردنی ڕاگەیەندراوێک کردنە ئامانجی هاوکارانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە شەرمەزار کرد.

لەبەشێکی ئەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە کە “ئێمە وەک گۆڤاری تیشک  پشتگیریی هاوکارانی ڕێکخراوی هەنگاو دەکەین و پێمان وایە هەر جۆرە هەڕەشە و کردەوەیەک کە ببێتە مەترسی بۆ سەر بەڕێوەبەرانی ئەم ڕێکخراوە، بەرپرسیارێتیی ڕاستەوخۆی لە سەر شانی  ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییە.”

 

دەقی تەواوی ڕاگەیەندراوەکە؛

 

پەیامی پشتگیری

لە چەند ساڵی ڕابردوودا ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بووەتە دەنگێکی بەرز و بوێر بۆ دەرخستنی بێلایەنانەی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. دیارە ئەم کارە جیددییە کە بە چەندین زمان و بە هاوکاریی بێبەرامبەری دەیان شارەزای خۆنەویست بە ئەنجام دەگا، بووەتە جێی نیگەرانیی ڕێژیمی کۆنەپەرەستی ئێرانی و دەیانەوێ لە ڕێگەی هەڕەشەی گیانی لە بەڕێوەبەرانی ڕێکخراوەکەوە، ئەوان لە تێکۆشانیان سارد بکەنەوە.

ئێمە وەک گۆڤاری تیشک  پشتگیریی هاوکارانی ڕێکخراوی هەنگاو دەکەین و پێمان وایە هەر جۆرە هەڕەشە و کردەوەیەک کە ببێتە مەترسی بۆ سەر بەڕێوەبەرانی ئەم ڕێکخراوە، بەرپرسیارێتیی ڕاستەوخۆی لە سەر شانی  ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییە.

هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتر

 

دەستەی نووسەرانی گۆڤاری تیشک


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە