ناوەندی نەمران پشتگیری لە ڕێکخراوی هەنگاو دەکات

٢٥ پووشپەڕ ٢٧٢١، ١١:٣٤

 

هەنگاو: لەدرێژەی پشتگیری لە ڕێکخراوی هەنگاو دوای ئەوەی ئەم ڕێکخراوە ئاشکرای کرد کە دوو کەس لە ئەندامەکانمان لە شاری هەولێر لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئێرانەوە هەڕەشەیان لێکراوە و بنەماڵەکانیان لەلایەن ئەو ناوەندانەوە لە ژێر گوشاردان، ناوەندی نەمران بە ڕاگەیەندراوێکی فەرمی پشتگیری خۆی بۆ ڕێکخراوی هەنگاو دربڕی.

دەی تەواوی ڕاگەیەندراوەکە بە شێوەی خوارەوەیە؛

 

لە لایەن "ناوەندی نەمران"ـەوە

بۆ: ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"

بابەت: پشتگیری "ناوەندی نەمران" لە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هەنگاو"

وەک ئاگادار کراوینەوە هاوڕێیانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هەنگاو" لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کەوتوونەتە بەر گوشار و هەڕەشە. کۆماری ئیسلامی ئێران وەک خووی و خدەی لەمێژینەی خۆی، بەردەوامە لە تێڕۆڕی کەسایەتی و جەستەیی هەر ئازادیخوازێک، هاوکات لە هیچ کردەوەیەکی نامرۆڤانە بە دژی چالاکڤانانی ماڤی مرۆڤ دەستی نەپاراستووە.

ئێمە لە ناوەندی نەمران ئەو گوشار و هەڕەشانەی کۆماری ئیسلامی لە هاوکارانمان لە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هەنگاو" شەرمەزار دەکەین و پشتیوانی هەمەلایەنەی خۆمان لەو ڕێکخراوە و لە گشت ئەو ناوەندە مافی مرۆڤیانە دەردەبڕین کە کار بۆ گەیاندنی دەنگی کپکراوی گەل دەکەن و هەڕەشەی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان لەسەرە.

بە ڕێزەوە 

ناوەندی نەمران 

١٥/٠٧/٢٠٢١


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە