هەنگاو ناوی ١٤ کەس لە گیراوانی کرماشان ئاشکرا دەکات
هەنگاو: ناوی پێنج کەسی دیکە لە گیراوانی گەڕەکی دەرەدرێژی کرماشان بۆ هەنگاو ئاشکرابوو و بەمەش هەتا ئێستا ناسنامەی ١٤ هاووڵاتیی
هەنگاو: ناوی پێنج کەسی دیکە لە گیراوانی گەڕەکی دەرەدرێژی کرماشان بۆ هەنگاو ئاشکرابوو و بەمەش هەتا ئێستا ناسنامەی ١٤ هاووڵاتیی دەستبەسەر کراو بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٤ی گەلاوێژی ٢٧٢١ (٢٦ی جولای ٢٠٢١)، خەڵکی ناڕازی گەڕەکی دەرەدرێژی کرماشان بۆ دووهەمین جار هاتنە سەر شەقامەکان و بە نیشانی ناڕەزایەتی دەربڕێن بە نەبوونی ئاوی خواردن و کارەبا شەقامەکانیان داخست و پشتیوانی خەڵکی ناڕازی ئەهوازیان کرد.
ناسنامەی پێنج هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی گەڕەکی دەرەدرێژ بە ناوەکانی حامید کەرەمی، نێعمەت نادری، عێرفان نادری، پویا نادری و ئەفشن حەموودی بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە کە لە خۆپێشاندانەکەی دوێنێ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندوو کە زیاتر لە ٢٠ هاووڵاتیی ناڕازی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون کە ناسنامەی ١٤ کەسیان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە و بە شێوەی خوارەوەیە؛
١_ مەیسەم وەیسی ٢_ ڕامین وەیسی ٣_ حیکمەت سەفەری ٤_ شاریار شەفیع زاده ٥_ شارام شەفیع زاده ٦_ شاهین شەفیع زاده ٧_ ئارەش نەجەفی ٨_ مەنووچێهر نەجەفی ٩_ پژمان کەمەڕی ١٠+ نێعمەت نادری ١١_ پویا نادری ١٢_ عێرفان نادری ١٣_ ئەفشین حەموودی ١٤_ حامید کەرەمی