ژنێکی دیکەی رووداوی ژن کوژییەکەی سەردەشت گیانی لە دەست دا

هەنگاو: ژنێک کە سێ رۆژ پێش ئێستا لە رووداوی تەقەکردنی پیاوێک لە سەردەشت بە سەختی بریند

٧ گەلاوێژ ٢٧٢١، ٠٠:٠٧

 

هەنگاو: ژنێک کە سێ رۆژ پێش ئێستا لە رووداوی تەقەکردنی پیاوێک لە سەردەشت بە سەختی بریندار ببوو بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لەدەست دا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٦ی گەلاوێژ ٢٧٢١ (٢٨ی جولای ٢٠٢١) سوعدا ئیسپەندار تمەن ٤٦ ساڵ و خەڵکی سەردەشت  بە هۆی سەختی برینەکانیەوە کە بە هۆی تەقەکردنی پیاوێک لە ژنەکەی، فیشەکی بەرکەتبوو، لە نەخۆشخانەی خومەینی ئورمیە گیانی لەدەست دا.

ڕۆژی دووشەممە ٤ی گەلاوێژ (٢٦ی جولای) پیاوێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی "مەجید بەیتووشی" بە چەکی کڵاشینکۆف ژنەکەی بە ناوی "هوما حاجیپوور" و هاورێی ژنەکەی بە ناوی"سوعدا ئیسپەندار" دایە بەر دەستڕێژی گولە و هوما دەستبەجێ گیانی لەدەست دا و سوعداش بریندار و بۆ ئورمیە گوازرابوویەوە.

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندووە، مەجید بەیتووشی بە هۆی کێشەی خێزانییەوە هەوڵی کوشتنی ژنەکەی داوە و دوای کوشتنی ژنەکەی و بریندارکردنی هاوڕێی ژنەکەی، هەوڵی خۆکوشتنی داوە کە ئێستا لە ژێر چاوەدێری چری نەخۆشخانەدایە.

هوما حاجیپور دوای چەندین ساڵ لە وڵاتی فینلاند دەژیا و بە مەبەستی جیابوونەوە لە هاوژینەکەی گەڕابوویەوە بۆ شاری سەردەشت.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەسەرەتای ساڵی ٢٧٢١ی کوردیەوە تا ئێستا، لانیکەم ١٤ ژن لە شارەکانی سەردەشت، سنە، کرماشان سەقز، سەحنە، دەڕەشار، ئیلام ، پاوە و قەسری شیرین کوژراون کە هۆکاری زۆربەی ئەم کوشتنانە کێشەی خێزانی بووە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە