بەڕێوەبەری کەناڵێکی تێلێگرامی سزای ٧ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا

هەنگاو: چالاکێکی ئایینیی خەڵکی بۆکان کە ساڵی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، سزای بەندکرانی بەسەردا سەپا.

٩ گەلاوێژ ٢٧٢١، ١٥:٠٠

 

هەنگاو: چالاکێکی ئایینیی خەڵکی بۆکان کە ساڵی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، سزای بەندکرانی بەسەردا سەپا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، "جەعفەر ئەوسافی"، چالاکی ئایینیی خەڵکی بۆکان، لە لاین لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئورمیەوە، بە تۆمەتی "ئەندامەتی لە گرووپە توندڕەوە ئایینییەکان" سزای ٧ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دانیشتنی دادگای ئەم چالاکە ئاینییە، لە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵدا بەڕێوە چووە و بڕیاری دادگاش لە رۆژی شەممە ٩ی گەلاوێژی ٢٧٢١ (٣١ جولای ٢٠٢١) لە بەندیخانەی ئورمیە، بە فەرمی پێی ڕاگەیاندراوە.

جەعفەر ئەوسافی، خەڵکی بۆکان و تەمەن ٣١ ساڵە، رۆژی یەکشەممە ١٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ (٧ی ژوئەنی ٢٠٢٠) لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکانەوە بە تۆمەتی بەڕێوەبردنی کاناڵێکی تێلێگرامی بە ناوی "پرسیار و وڵامی شەرعی ئەهلی سوننەت و جەماعەت" دەستبەسەر کرا و لە پاش ٤٠ ڕۆژ دەستبەسەر بوون گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە