لە ماوەی دوو ڕۆژ حەوت هاووڵاتی لە مەهاباد دەستبەسەر کراون

هەنگاو: چوار هاووڵاتیی دیکە لە مەهاباد دەستبەسەر کران و بەمەش لەماوەی دوو ڕۆژدا ٧ هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

١١ گەلاوێژ ٢٧٢١، ٠٤:٢٩

 

هەنگاو: چوار هاووڵاتیی دیکە لە مەهاباد دەستبەسەر کران و بەمەش لەماوەی دوو ڕۆژدا ٧ هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١١ گەلاوێژی ٢٧٢١ (٢ی ئاگۆستی ٢٠٢١) هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی "خورخوڕە"ی سەر بە شاری مەهاباد بە ناوی "دیار سولەیمانپوور" لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

هەروەها، ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی گەلاوێژ هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەهاباد دوو ئامۆزایان بە ناوەکانی "سۆران دورباش" و "ئاکۆ دورباش" دەستبەسەر کردووە.  بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار هێزە ئەمنیەتیەکانی ژن و دایکی ئەو دوو هاوڵاتییەیان داوەتە بەر لێدان و و کوتان.

هاوکات، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی خورخورە بە ناوی کاوە سولەیمانپوور لەلایەن هیزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە.

هەنگاو ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو کە سێ هاووڵاتی خەڵکی گوندی "ئەگریقاش" بە ناوەکانی "هێمن قەرەداغی" و "ئەحەد سۆنە" و "رزگار عەینالوو" دەستبەسەر کراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم حەوت هاووڵاتییە بە بەکارهێنانی توندوتیژی لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە دەستبەسەر کران و تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکوومەت خراوەتە پاڵیان.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە