دەستبەسەر کران و ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی سەردەشت
هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەردەشت کە کۆتایی مانگی پووشپەڕ دەستبەسەر کرابوو چارەنووسی نادیارە.
هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سەردەشت کە کۆتایی مانگی پووشپەڕ دەستبەسەر کرابوو چارەنووسی نادیارە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هاووڵاتییەکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی واڵا قازی زاده کۆتایی مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ (نێوەڕاستی جوولای) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای ئورمیە دەستبەسەر کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەرەڕای تێپەڕینی یەک مانگ لە دەستبەسەر کرانی واڵا قازی زاده و سەرباری بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، هەتا ئێستا شوێنی ڕاگیران و هەروەها ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو ناڕوونە.
هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی چوارشەممە ٩ی پووشپەڕی ٢٧٢١( ٣٠ ژوئن ٢٠٢١ )، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا لە شاری ئورمیە دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری سەردەشتیان بە ناوەکانی شوان شێخە ٢٣ ساڵە و کاوە شەریفی ٢٧ ساڵە دەستبەسەر کردووە و چارەنووسیان نادیارە.