باپیر بەرزە بە مەرج لە بەندیخانە ئازاد کرا

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی پیرانشار کە ماوەیەک پێش لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە مانی لە خوار

٩ ڕەزبەر ٢٧٢١، ١١:٤٥

 

 هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی پیرانشار کە ماوەیەک پێش لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە مانی لە خواردن گرتبوو، بە مەرج ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٧ی ڕەزبەری ٢٧٢١ (٢٩ی سێپتامبری ٢٠٢١)، باپیر بەرزە، بەندکراوی سیاسی خەڵکی پیرانشار دوای تێپەڕاندنی زیاتر لە یەک لە سەر سێی ماوەی ٣٠ مانگ بەندکرانەکەی و ڕەزامەنی لقی یەکەمی جێبەجێ کردنی سزاکانی پیرانشار، شوورای پۆلینبەندی بەندیخانەکان و لقی یەکەمی دادگای پێداچوونەوەی ئورمیە، بە مەرج لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە ئازاد کرا.

 ئەم بەندکراوە سیاسییە ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی خەرمانانی ٢٧٢١ (١٩ی سێپتامبری ٢٠٢١) بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەر بڕین لەگەڵ پەسەند نەکردنی داوای ئازادی بەمەرج و هەروەها پێنەدانی مافی مرەخەسی لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ مانی لەخواردن گرتبوو.

باپیر بەرزە شەوی دووشەممە ١٩ی سەرماوەزی ٢٧١٨ (١٠ی دێسامبری ٢٠١٨) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار دەستبەسەر و ڕێکەوتی ١٧ی ڕێبەندانی هەمان ساڵ لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی پیرانشار بە تۆمەتی ”هاوکاری کردن لە گەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران“ سزای ٨ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

پووشپەڕی ٢٧١٩ (جولای ٢٠١٩) و دوابەدوای سکاڵای وەزارەتی ئیتلاعات، سزای بەندکرانی ناوبراو لەلایەن لقی یەکەمی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئورمیە بوو بە ٤ ساڵ کە لە دانیشتنی دووهەمی ئەو دادگایە سزاکەی بۆ دوو ساڵ و ٦ مانگ بەندکران کەم کرایەوە.

باپیر بەرزە خەڵکی گوندی چیانە سەر بە شاری پیرانشار، ڕۆژی سێشەممە ١ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠ (٢٢ی سێپتامبری ٢٠٢٠)، مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی سزاکەی، خۆی بە بەندیخانەی ناوەندیی شاری نەغەدە ناساند.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە