چارەنووسی کەیوان مینویی مامۆستای زمانی کوردی نادیارە
هەنگاو: دوای دە ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی چالاکێکی مەدەنی و ژینگەپارێزێکی خەڵکی مەریوان هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسی لە بەر دەستدا نییە.
هەنگاو: دوای دە ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی چالاکێکی مەدەنی و ژینگەپارێزێکی خەڵکی مەریوان هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسی لە بەر دەستدا نییە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی کەیوان مینویی، چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێز و هەروەها مامۆستای زمانی کوردی و خەڵکی مەریوان، هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسی ناوبراو لە بەر دەستدا نییە.
کەیوان مینویی دەرچووی بەشی کۆمەڵناسی زانکۆی پەیامی نووری مەریوانە و هەروەها ئەندامی چالاکی ئەنجومەنی فەرهەنگی ڤەژین و ئەنجومەنی سەوزی چیای ئەو شارەیە.
جێگای ئاماژەیە کە کەیوان مینویی لە ئەنجومەنە خوێندکارییەکانی زانکۆی پەیامی نوور و هەروەها ئەنجومەنی ڤەژین سەرقاڵی وتنەوەی وانەی زمانی کوردی بووە.
کەیوان مینویی خەڵکی شارەدێی “نێ” سەر بە مەریوان بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢٢ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ (١٣ی نۆڤەمبری ٢٠٢١) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە هاوڕێ لەگەڵ پێنج هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی ئەو گوندە دەستبەسەر کرا.