هاووڵاتییەکی کورد لە بەندیخانەی سنە لەسێدارە درا

هەنگاو: سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە کە چوار ساڵ پێش بە تۆمەتی قەتڵی ئەنقەست دەستبەسەر کرابوو، لە بەندیخ

٢٠ سەرماوەز ٢٧٢١، ١٠:٤٣

 

هەنگاو: سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە کە چوار ساڵ پێش بە تۆمەتی قەتڵی ئەنقەست دەستبەسەر کرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٥ی بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢٠ی سەرماوەزی ٢٧٢١ )١١ی سێپتامبری ٢٠٢١(، سزای سێدارەی سەیوان حوسێنی تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی گوندی شیان لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەیوان حوسێنی نزیکەی ٤ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەستی هاوژینەکەی دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.

سەیوان حوسێنی باوکی دوو منداڵ و خەڵکی گوندی شیان سەر بە بەخشی ژاوورۆی ڕۆژهەڵاتی سنەیە.

بەهاری ئەمساڵ هەنگاو لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەوە کردبوو کە ئەەگری زۆرە سزای سێدارەی سەیوان حوسێنی جێبەجێ بکرێت.

جێگای ئاماژەیە کە سێ بەندکراوی دیکە لەگەڵ سەیوان حوسێنی براونەتە ژووری تاکەکەسی کە بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا سزای سێدارەی ئەوانیش جێبەجێ بکرێت.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە