چارەنووسی فەرهەنگ عەیوەزی چالاکی ژینگەپارێزی کورد نادیارە
هەنگاو: یەکێک لە ژیینگەپارێزانی خەڵکی تەنگیسەر سەر بە شاری سنە زیاتر لە حەوتوویەکە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە
هەنگاو: یەکێک لە ژیینگەپارێزانی خەڵکی تەنگیسەر سەر بە شاری سنە زیاتر لە حەوتوویەکە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەڕای تێپەڕینی ٨ ڕۆژ بە سەر دەستبەسەر کرانی فەرهەنگ عەیوەزی، چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی تەنگیسەر سەر بە شاری سنە، هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لە بەر دەستدا نییە و بەدواداچوونەکانی لەو پەیوەندییەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.
بە وتەی یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی عەیوەزی، ئەم چالاکە ژینگەپارێزە لە ماوەی ٨ ڕۆژی ڕابردوودا هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ بنەماڵەکەی نەبووە و هەر ئەمەش بووەتە هۆی بەپەرۆش بوونی بنەماڵەکەی.
فەرهەنگ عەیوەزی تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی تەنگیسەر، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی سەرماوەزی ٢٧٢١ (١٢ی دێسامبری ٢٠٢١(، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە ماڵی خۆیان دەستبەسەر کرا.
هێزە ئەمنییەکان بەبێ پیشاندانی هەرجۆرە بەڵگەیەکی دادوەری فەرهەنگ عەیوەزییان دەستبەسەر کردووە و هەتا ئێستا هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵی نەزانراوە.
جێگای ئاماژەیە کە ئەم چالاکە مەدەنی و ژینگەپارێزە لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار بانگی ناوەندە ئەمنییەکان کراوە و جارێکیش بۆ ماوەی ٢٠ ڕۆژ دەستبەسەر کراوە.