ناسنامەی یەکێکی دیکە لە دەستبەسەر کراوانی دیواندەرە ئاشکرا بوو

هەنگاو: ناسنامەی یەکێکی دیکە لەو هاووڵاتیانەی کە حەوتووی ڕابردوو لە دیواندەرە دەستبەسەر کراوە و بەمەش هەتا ئێستا ناسنامەی پێنج کەسیان ئاشکرا بووە.

١٩ بەفرانبار ٢٧٢١، ١٧:٠٢

 

هەنگاو: ناسنامەی یەکێکی دیکە لەو هاووڵاتیانەی کە حەوتووی ڕابردوو لە دیواندەرە دەستبەسەر کراوە و بەمەش هەتا ئێستا ناسنامەی پێنج کەسیان ئاشکرا بووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٣ی بەفرانباری ٢٧٢١ (٣ی ژانویەی ٢٠٢٢)، هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە بە ناوی سەلاح وەلەد لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەیەکی ئەو ناوەندە ئەمنییە لە شاری سنە گوازراوەتەوە.

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا هاوکات لە دیواندەرە ٨ کەسیان دەستبەسەر کردووە و نانسامەی چوار کەسیانی بە ناوەکانی  ئومید زارعی، ئەفشین دێهقان و زانکۆ شێرمحەمەدی خەڵکی شاری دیواندەرە و حەیدەر سەمەدی خەڵکی گوندی شاقەڵا  بڵاو کردبوویەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هەشت هاووڵاتییە بە پیشاندانی بەلگەی دادوەری و لە ماڵەکانی خۆیاندا دەستبەسەر کراون. هاوکات ماڵەکانیان پشکێندراوە و دەست بەسەر مۆبایلەکانیان گیراوە.

دوای تێپەربوونی چوار لە دەستبەسەرکرانی ئەم هەشت هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییانە لەبەر دەستدا نیە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە