دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی خەڵکی نییەر لە شاری سنە

هەنگاو: دوو هاووڵاتی خەڵکی گوندی نییەر کە لە کۆتایی هاوینی ئەمساڵ بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو، سەرلەنوێ دەستبەسەر کرانەوە.

١٩ بەفرانبار ٢٧٢١، ١٠:٤٧

 

هەنگاو: دوو هاووڵاتی خەڵکی گوندی نییەر کە لە کۆتایی هاوینی ئەمساڵ بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو، سەرلەنوێ دەستبەسەر کرانەوە.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی بەفرانباری ٢٧٢١ (٩ی ژانویەی ٢٠٢٢) دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی نییەر سەر بە شاری سنە بە ناوەکانی پەیام مینبەری تەمەن ٣٣ ساڵ و شێرکۆ مینبەری لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراون. جێگای ئاماژەیە کە شێرکۆ دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعات و پەیام لە ناو دوکانەکەی خۆیدا دەستبەسەر کراوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆکاری دەستبەسەر کران و هەروەها ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئەو دوو کەسە نادیارە.

شێرکۆ مینبەری ڕۆژی چوارشەممە ٨ی بانەمەڕی ٢٧٢١ (٢٨ی ئاوریلی ٢٠٢١) و پەیام مینبەری ١١ی بانەمەڕی (١ی مەی) دەستبەسەرکران و پاش چوار مانگ ڕۆژی شەممە ٦ی جۆزەردان (٢٨ی ئاگۆست) هەر کام بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەن و بە شێوەی کاتی ئازاد کران.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە