کوردستان .. لە دوو مانگدا ١٤ کەس بوونەتە قوربانیی تەقینەوەی مین
هەنگاو: لە دوو مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە کوردستان، ١٤ کەس بەهۆی تەقینەوەی مینبوونەتە قوربانی بوون.
هەنگاو: لە دوو مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە کوردستان، ١٤ کەس بەهۆی تەقینەوەی مینبوونەتە قوربانی بوون.
بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، تەنیا لە دوو مانگی خاکەلێوە و بانەمەڕدا و لە ئەنجامی تەقینەوەی مینی بەجێماوی شەڕی ئێران و عێراق و هەروەها مینه تازه چێندراوەکانی سوپای پاسداران لە ناوچە سنوورییەکان، ١١ هاووڵاتی بریندار و ٣ کەسیش گیانیان لەدەست داوە.
بەپێی ئەم ئاماره، ٥ حاڵەتی تەقینەوەی مین لە پارێزگەی کرماشان، ٤ حاڵەت لە ئیلام، ٤ حاڵەت لە سنە و حاڵەتێکیش لە ئورمیە رووی داوە.
هەروەها زۆرتیرین ئاماری قوربانیان لە شارەکانی سەراوبلە سەربە پارێزگەی ئیلام و قەسری شێرین لە کرماشان تۆمار کراوە.
ئەو وێنانەش دوایین قوربانیی تەقینەوەی مینە لە کوردستان کە منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵە بە ناوی شایان فەرەجی و هەر دوو دەست و چاوێکی لە دەست داوە.