سەلاح بەهرامیان دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی شنۆ کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ کە هاوینی ئەمساڵ لەلایەن دەزگای دادی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا.

١٣ ڕێبەندان ٢٧٢١، ١٣:١٤

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ کە هاوینی ئەمساڵ لەلایەن دەزگای دادی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو،  نیمە ڕۆی چوارشەممە ١٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ (٢ی فێوریەی ٢٠٢٢)، سەلاح بەهرامیان، دوای بانگ کران بۆ جێبەجێ کردنی سزاکانی شاری شنۆ دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٢ ساڵ بەندکرانەکەی، ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کراوە.

سەلاح بەهرامیان تەمەن ٤٤ ساڵ و خەڵکی گوندی گوندەوێڵەی شنۆ، ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی خاکەلێوەی ٢٧٢١ (١١ی ئاوریلی ٢٠٢١) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا دەستبەسەر و پاش مانگێک بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

ئەم چالاکە کوردە دواجار مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ لەلایەن دادگای شۆڕشی شنۆ بە سەرۆکایەتی دادوەر «ڕەزایی» و بە تۆمەتی «ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران» سزای ٢ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا و ئەم سزایە دواتر لەلایەن لقی ١٣ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئورمیە وەک خۆی پشتڕاست کرایەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە