سەلاح بەهرامیان سزای دوو ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ کە سەرەتای بەهار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆم

٢ گەلاوێژ ٢٧٢١، ١٧:٥٥

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ کە سەرەتای بەهار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەلاح بەهرامیان، هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە سەرۆکایەتی دادوەر “ڕەزایی” سزای ٢ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

ئەو سزایە بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران” بە سەر ناوبراودا سەپاوە و لە تۆمەتی “دژایەتی نیزام” بێبەری کراوە.

دانیشتنی دادگای سەلاح بەهرامیان سەرەتای مانگی پووشپەڕ بووە و سزاکەی ڕۆژی شەممە ٢ی گەلاوێژ (٢٤ی جولای) بە فەرمی پێی ڕاگەیەندراوە.

سەلاح بەهرامیان تەمەن ٤٤ ساڵ و خەڵکی گوندی گوندەوێڵەی شنۆ، ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی خاکەلێوە (١١ی ئاوریل) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر و پاش مانگێک بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە