غەفوور بەرهەم بەندکراوی سیاسی کورد بە مەرج ئازاد کرا

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی شنۆ دوای دوو ساڵ بەندکران بە مەرج لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە ئازاد کرا.

١٦ ڕێبەندان ٢٧٢١، ١٩:٣٥

 

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی شنۆ دوای دوو ساڵ بەندکران بە مەرج لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، غەفوور بەرهەم، بەندکراوی سیاسی خەڵکی شنۆ دوای تێپەڕینی دوو ساڵ لە ماوەی پێنج ساڵ بەندکرانەکەی بە مەرج لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە ئازاد کرا.

غەفوور بەرهەم خەڵکی ئەمیر ئاوای شنۆ مانگی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧١٧ (٢٠١٧) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ دەستبەسەر و دوای سێ مانگ بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی و هەتا کاتی دانیشتنی دادگا، ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە لە مانگی پووشپەڕی ٢٧١٨ بە تۆمەتی «هەوڵدان دژی ئاسایشی وڵات» سزای ٥ ساڵ، بە تۆمەتی «هەڵگرتنی چەکی نایاسایی» سزای ٥ ساڵ و بە تۆمەتی «بەزاندنی سنوور» سزای یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

لقی یەکەمی دادگای پێداچوونەوەی ئورمیە، حوکمی ١١ ساڵ بەندکرانی غەفوور بەرهەم خەڵکی گوندی ئەمیر ئاوای شنۆی وەک خۆی پەسەند کردەوە کە بە پێی یاسای کۆکردنەوەی حوکمەکان پێنج ساڵی دەبێت جێبەجێ بکرێت.

غەفوور بەرهەم دواجار ڕۆژی دووشەممە ١ی بانەمەڕی ٢٧٢٠ (٢٠ی ئاوریلی ٢٠٢٠) بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٥ ساڵ بەندکرانەکی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی شنۆ کرا و مانگی خەزەڵوەری هەمان ساڵ بۆ بەندیخانەی نەغەدە گوازرایەوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە