پێنج هاووڵاتیی دەستبەسەرکراو بۆ بەندیخانەی شنۆ گوازرانەوە

هەنگاو: پێنج هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ کە مانگی ژانویە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوون، بۆ بە

١٧ ڕێبەندان ٢٧٢١، ٢١:٠٧

 

هەنگاو: پێنج هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ کە مانگی ژانویە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوون، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرانەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ (٦ی فێوریەی ٢٠٢٢)، پێنج هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی هاوڕێ خاڕەزم، ئەیووب مووسا، سیامەند خاڕەزم، ئاسۆ شێخە و موراد ساعی دوای تەواو بوونی لێپرسینەوەکانیان، لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شنۆ گوازرانەوە.

ئەیووب موسا و هاوڕێ خاڕەزم ڕۆژی هەینی ١٧ی بەفرانبار (٧ی ژانویەی ٢٠٢٢ )، سیامەند خاڕەزم و ئاسۆ شێخە ڕۆژی دووشمەمە ٤ی ڕێبەندان (٢٤ی ژانویە) و موراد ساعی ٣ی ڕێبەندان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە شاری ئورمیە گوازرانەوە.

جێگای ئاماژەیە کە ڕەحیم باهێمەت، بایزید خاڕەز و یووسف ئەمینی کە لەگەڵ ئەم پێنج کەسە دەستبەسەر کرابوون، دوای دوو ڕۆژ بەندکران ئازاد کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە