دوو کەس لە دەستبەسەر کراوانی نییەر بە بارمتە ئازاد کران

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی نییەر سەر بە شاری سنە دوای سێ مانگ بەندکران بە بارمتە ئازاد کران.

٢١ ڕێبەندان ٢٧٢١، ١٣:٠٩

 

هەنگاو: دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی نییەر سەر بە شاری سنە دوای سێ مانگ بەندکران بە بارمتە ئازاد کران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٢١ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ (١٠ی فێوریەی ٢٠٢٢)، میلاد مینبەری و سەیوان مینبەری دوو هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی گوندی نییەر دوای ٣ مانگ دەستبەسەر کران هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی ١٥٠ ملیۆن تمەنی ئازاد کران.

هەنگاو زانیویەتی کە ئەم دوو کەسە لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان و هەروەها دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بوون.

سەیوان مینبەری و میلاد مینبەری بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ (١٤ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر کران.

دوو هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی ئارەش مینبەری و زانیار مینبەری لەگەڵ ئەم دوو کەسە دەستبەسەر کرابوون کە بڕیارە ئەوانیش ئازاد بکرێن.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە