دەستبەسەرکرانی چوار هاووڵاتی خەڵکی گوندی نییەر لە شاری سنە

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیانی کورد، هێزە ئەمنییەکان لە گوندی نییەر سەر بە شاری سنە لانیکەم چوار هاووڵاتییان دەستبەسەر کردووە.

٢٣ خەزەڵوەر ٢٧٢١، ١٣:٤٨

 

هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیانی کورد، هێزە ئەمنییەکان لە گوندی نییەر سەر بە شاری سنە لانیکەم چوار هاووڵاتییان دەستبەسەر کردووە.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کاتژمێر چوار و سی خولەکی سەر لە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ (١٤ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١) هەڵیانکوتاەوە سەر گوندی نییەر و لانیکەم ٤ هاووڵاتییان دەستبەسەر کردووە.

هەواڵنێری هەنگاو لە نییەر ناسنامەی ئەم چوار هاووڵاتییەی سەیوان مینبەری، ئارەش مینبەری، زانیار مینبەری و میلاد مینبەری ڕاگەیاندووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم چوار هاووڵاتییە بە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کراون، ماڵی ئەم هاووڵاتیانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە پشکێندراوە و هێزە ئەمنییەکان لەکاتی دەستبەسەرکردنیان توندوتیژییان بەکارهێناوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەلایەن ناوەندی ئامار و بەڵگەکانی ڕێکخراوی هەنگاو، لە ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممەوە تا ئێستا لانیکەم ٣٢ هاووڵاتیی خەڵکی شارەکانی مەریوان، سنە، سەقز و بانە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە