ئەنوەر شێخە ١٠٠ ڕۆژە چارەنووسی نادیارە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار کە سەرەتای خەزەڵوەری ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە

٢٤ ڕێبەندان ٢٧٢١، ١٠:٣٣

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار کە سەرەتای خەزەڵوەری ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە، چارەنووسی نادیارە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوای تێپەڕینی زیاتر لە ١٠٠ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی ئەنوەر شێخە ٤٥ ساڵ و خەڵکی گوندی «پەسوێ» سەر بە شاری پیرانشار، ناوبراو هێشتا لە مافی چاوپێکەوتن و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی و هەروەها مافی هەبوونی پارێزەر بێبەشە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوەندە ئەمنییەکانی پیرانشار بە بنەماڵەی ئەنوەر شێخەیان ڕاگەیاندووە کە ناوبراو لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگەکانی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە شاری ئورمیە گوازراوەتەوە.

ئەنوەر شێخە ڕۆژی سێشەممە ١١ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ (٢ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا دەستبەسەر و لەو کاتەوە چارەنووسی نادیارە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکارەکانی دەستبەسەر کران و هەروەها ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئەنوەر شێخە لە بەر دەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە