هاووڵاتییەکی دیکە لە پیرانشار دەستبەسەر کرا

هەنگاو: دوای ئاشکرا بوونی ناسنامەی هاووڵاتییەکی دیکەی دەستبەسەر کراوی خەڵکی پیرانشار، ژمارەی دەستبەسەر

٢٦ ڕێبەندان ٢٧٢١، ٠٩:١٦

 

هەنگاو: دوای ئاشکرا بوونی ناسنامەی هاووڵاتییەکی دیکەی دەستبەسەر کراوی خەڵکی پیرانشار، ژمارەی دەستبەسەر کراوانی ڕۆژی یەکشەممەی ئەو شارە گەیشتە ٤ کەس.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ (١٣ی فێوریەی ٢٠٢٢)، هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی ناسر بایزیدی دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کراوە.

هەتا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران، ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناسر کەریمی و هەروەها چارەنووسی لە بەر دەستدا نییە.

هەمان ڕۆژ سێ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی ڕەحیم عەلیزادە، ڕەحمان قادری و محەممەد قادر پوور دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرابوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە