سنە/ هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی خوشکی چالاکێکی دەستبەسەرکراو
هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری سنە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی خوشکی چالاکێکی دەستبەسەرکراو لە شاری سنە و
هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری سنە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی خوشکی چالاکێکی دەستبەسەرکراو لە شاری سنە و بە هۆیەوە تووشی زەخت بووە و لە هۆشی خۆی چووە.
بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی سێشەممە ٢٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ (١٥ی فێوریەی ٢٠٢٢)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە چەندین ئۆتۆمبێلی پڕ لە هێز هەڵیانکووتاوەتە سەر ماڵی ئارەزوو لەتیفی، خوشکی کەیومەرس لەتیفی چالاکی مەدەنی خەڵکی سنە و نێو ماڵەکەیان پشکنیوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە بنەماڵەی لەتیفی، ئارەزوو لەتیفی تەمەن ٤٣ ساڵ، خێزاندار و دایکی منداڵێکی ٦ ساڵانە و بە هۆی ئەم هێرشە و زەختی هێزە ئەمنییەکان لە هۆش خۆی چووە کە دواتر گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی تەوحیدی شاری سنە.
ئەم سەرچاوە لە درێژەدا ڕایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان بە بێ پیشاندانی ئەوەی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی و دادوەرییان پێ بێت چوونە نێو ماڵی ئارەزوو لەتیفی و دەستیان داوە پشکنینی ماڵ و کەل و پەلی تایبەتی ناوبراو وەکوو مۆبایلەکەیان لەگەڵ خۆیان بردووە.
کەیومەرس لەتیفی چالاکی مەدەنی خەڵکی سنە ڕۆژی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر کرا.