ناڕوونی چارەنووسی ٦ هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی پیرانشار

هەنگاو: سەرەڕای تێپەڕینی سێ حەفتە لە دەستبەسەرکرانی شەش هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار چارەنووسیان نادیارە و

٢٧ ڕێبەندان ٢٧٢١، ١٩:٢٩

 

هەنگاو: سەرەڕای تێپەڕینی سێ حەفتە لە دەستبەسەرکرانی شەش هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار چارەنووسیان نادیارە و هەوڵەکانی بنەماڵەکانیان لەو بارەوە بێ ئاکام ماوەتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی هەنگاو، سەرەڕای تێپەڕینی سێ حەفتە لە دەستبەسەر کرانی شەش هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی فەریاد خەتیب، عەلی عومەر پوور، موراد مامەڕەش، ئەیووب حەدیسی، ڕەحمان خدمەتگوزار و یووسف عومەر پوور هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شەش کەسە لە بەردەستدا نییە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بنەماڵەی ئەم کەسانە لە ماوەی سێ حەفتەی ڕابردوودا چەندین جار سەردانی ناوەندە ئەمنییەکانیان کردووە، بەڵام هیچ وەڵامێکیان وەرنەگرتووە و هەر ئەمەش دڵ نیگەرانی لای ئەوان دروست کردووە.

هەنگاو زانیویەتی کە ئەم شەش کەسە هەتا ئێستا هیچ جۆرە پەیوەندییەکیان بە بنەماڵەکەیانەوە نەگرتووە.

ئەیووب حەدیسی و ڕەحمان خدمەتگوزار دوو چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی پیرانشار ڕۆژی شەممە ٩ی ڕێبەندان (٢٩ی ژانویە (، لە شوێنی کارەکەی خۆیان دەستبەسەر کراون. فەریاد خەتیب (شیلان) و عەلی عومەر پوور بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ڕێبەندان لە ماڵەکانی خۆیان و موراد مامەڕەش هەمان ڕۆژ و دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار دەستبەسەر کراون.

هەروەها، یووسف عومەر پوور کوڕە مامی عەلی ڕۆژی دووشەممە ١١ی ڕێبەندان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات و لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە