سەلاح پزیشکی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: یەکێکی دیکە لە دەستبەسەر کراوانی مانگی خەزەڵوەری بانە بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.

٣٠ ڕێبەندان ٢٧٢١، ٠١:٤٤

 

هەنگاو: یەکێکی دیکە لە دەستبەسەر کراوانی مانگی خەزەڵوەری بانە بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٣٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ (١٩ی فێوریەی ٢٠٢٢)، سەلاح پزیشکی تەمەن ٤٧ ساڵ و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی مانگی خەزەڵوەری بانە، دوای ١٠٠ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە ئازاد کرا.

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە سەلاح پزیشکی لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بووە لە هەبوونی مافی پارێزەر و هەروەها مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە.

سەلاح پزیشکی ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ڕێبەندان (١٤ی فێبریوەری) هاوڕێ لەگەڵ ٨ بەندکراوی دیکەی خەڵکی بانە لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرابووەوە.

ئەم نۆ هاووڵاتییە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ (١١ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١) لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە دەستبەسەر کران و بۆ دەستبەسەرگەی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە شاری سنە گوازرانەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە