٩ کەس لە دەستبەسەر کراوانی بانە بۆ بەندیخانەی سنە گوازرانەوە

هەنگاو: نۆ کەس لە دەستبەسەرکراوانی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵی شاری بانە دوای تەواو بوونی لێپرسینەوەکانیان، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە گوازرانەوە.

٢٦ ڕێبەندان ٢٧٢١، ١٤:٤٣

 

هەنگاو: نۆ کەس لە دەستبەسەرکراوانی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵی شاری بانە دوای تەواو بوونی لێپرسینەوەکانیان، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە گوازرانەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ١٠ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ (١٤ی فێوریەی ٢٠٢٢)، نۆ هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی بانە بە ناوەکانی ئەرسەلان پزشکی ٢٩ ساڵە، ئەبووبەکر پزشکی، فەرزاد پزشکی ٣٣ ساڵە، کەریم پزشکی، ڕەفیق پزشکی ٤٠ ساڵە، بێهزاد پزشکی ٣٢ ساڵە، سەلاح پزشکی ٤٧ ساڵە، جەمال مروەتی ٤٦ ساڵە و سەعید ڕەشیدی ٦٠ ساڵە دوای نزیکەی ١٠٠ ڕۆژ ڕاگیران لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرانەوە.

ئەم ٩ هاووڵاتییەی خەڵکی بانە کە لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی دەستبەسەر بوون لە مافی هەبوونی پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون و لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی دژبەری حکومەت تۆمەتبار کراون.

سەعید قادری یەکێکی دیکە لە گیراوانی بانە ڕۆژی ڕابردوو بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ئەم نۆ هاووڵاتییە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ (١١ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١) لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە دەستبەسەر کران و بۆ دەستبەسەرگەی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە شاری سنە گوازرانەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە