ئیلام/ مەیسەم خوڕانی نووسەر و مامۆستای زمانی کوردی بانگی ئیدارەی ئیتلاعات کرا
هەنگاو: لە بەرەبەری ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی، یەکێک لە چالاکانی ئەدەبی ناسراو و مامۆستای زمانی کوردی لە شاری ئیلام لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو
هەنگاو: لە بەرەبەری ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی، یەکێک لە چالاکانی ئەدەبی ناسراو و مامۆستای زمانی کوردی لە شاری ئیلام لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگ کرا و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هەنگاو، مەیسەم خوڕانی، شاعیر، نووسەر و چالاکی ئەدەبی کورد ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی ڕەشەممەی ٢٧٢١ (١٦ی فێوریوەری ٢٠٢١) لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیلام بانگ کراوە و بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر لەلایەن ئەو ناوەندە ئەمنییەوە لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بانگ کرانی مەیسەم خوڕانی لە بەرەبەری ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی و بە بۆنەی چالاکییەکانی ئەم چالاکە ئەدەبییە لەو بوارەدا بووە.,
مەیسەم خوڕانی لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا یەکێک لە کاریگەرترین چالاکانی فەرهەنگی لە بیاڤی ئەدەبیاتی کوردی منداڵان و مێرمنداڵان لە پارێزگای ئیلام بووە و چەندین کتێب و بەرهەمی شیعری ناوبراو چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
جێگای ئاماژەیە کە مەیسەم خوڕانی پێشتریش چەندین جار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بە هۆی وتنەوەی وانەی زمانی کوردی و ڕاگەیاندنی کەمپەینی خێرخوازانە بانگ کراوە و لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە.
هەر لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی دووشەممە ١٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢١ (٧ی فێبریوەری ٢٠٢٢)، هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپا هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی محەممەد مورادی نیساری، شاعیر و بەرپرسی وەشانگەی «باشوور» و دوای پشکنینی ماڵی ئەم چالاکە فەرهەنگی و ئەدەبییە، کەل و پەلی تایبەتی وەکوو مۆبایل و کۆمپیوتەری ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردووە.