سێ بەندکراوی دیکەی خەڵکی بانە بە بارمتە ئازاد کران

هەنگاو: سێ کەسی دیکە لە دەستبەسەر کراوانی مانگی خەزەڵوەری بانە بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی ئازاد کران.

٤ ڕەشەمە ٢٧٢١، ١١:١٣

 

هەنگاو: سێ کەسی دیکە لە دەستبەسەر کراوانی مانگی خەزەڵوەری بانە بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی ئازاد کران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕەشەممەی ٢٧٢١ (٢٣ی فێوریوەری ٢٠٢٢)، سێ کەسی دیکە لە دەستبەسەر کراوانی مانگی خەزەڵوەری بانە بە ناوەکانی ئەرسەلان پزیشکی تەمەن ٢٩ ساڵ، فەرزاد پزیشکی تەمەن ٣٣ ساڵ و ئەبووبەکر پزیشکی دوای زیاتر ١٠٠ ڕۆژ بەندکران هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە ئازاد کران.

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ئەم سێ کەسە لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بووە لە هەبوونی مافی پارێزەر و هەروەها مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراون و لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی خراوەتە پاڵیان.

ئەبووبەکر پزیشکی، فەرزاد پزیشکی و ئەرسەلان پزیشکی ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ڕێبەندان (١٤ی فێبریوەری) هاوڕێ لەگەڵ ٦ بەندکراوی دیکەی خەڵکی بانە لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرابووەوە.

ئەم نۆ هاووڵاتییە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ (١١ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١) لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە دەستبەسەر کران و بۆ دەستبەسەرگەی ئەم ناوەندە ئەمنییە لە شاری سنە گوازرانەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە