سێ هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بەمەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەیان دەستبەسەر کران

هەنگاو: سێ هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار کە زستانی ڕابردوو لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای بەندکرانیان

٨ ڕەشەمە ٢٧٢١، ١٩:٢١

 

هەنگاو: سێ هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار کە زستانی ڕابردوو لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای بەندکرانیان بە سەردا سەپابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزاکەیان دەستبەسەر کران.


بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ڕەشەممەی ٢٧٢١ (٢٧ی فێوریوەری ٢٠٢٢)، سێ هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی خدر قادری ئازەر ٥١ ساڵە، ئیسماعیل محەممەد پوور ٤٨ ساڵە و شەفیع محەممەد نەژاد ٤٥ ساڵە دوای بانگ کران بۆ جێبەجێکردنی سزاکانی ئەو شارە دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای پێنج ساڵ بەندکرانەکەیان دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە کران.


ئەو سێ هاووڵاتییە زستانی ڕابردوو لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا لەلایەن دادگای شۆڕشی پیرانشار بە سەرۆکایەتی دادوەر عەبدوڵڵا ئاقایی بە تۆمەتی «ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران» هەر کامەیان سزای پێنج ساڵ بەندکرانیان بە سەردا سەپابوو.


ئەوان کۆتایی مانگی خەزەڵوەری ٢٧٢٠) نۆڤەمبەری ٢٠٢٠) هاوڕێ لەگەڵ چەند هاووڵاتیی دیکەی پیرانشاری لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر و پاش نزیکەی مانگێک بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە