ئارەش محەممەدی بە بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: چالاکێکی کرێکاری خەڵکی سنە دوای نزیکەی ٥٠ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

١٨ ڕەشەمە ٢٧٢١، ٢٢:٢٢

 

هەنگاو: چالاکێکی کرێکاری خەڵکی سنە دوای نزیکەی ٥٠ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی ڕەشەممەی ٢٧٢١ (٩ی مارسی ٢٠٢٢)، ئارەش محەممەدی چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە دوای نزیکەی ٥٠ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتەی ١٥٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کرا.

هەنگاو زانیویەتی کە ڕێبوار عەبدوڵڵایی لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بووە، لە مافی هەبوونی پارێزەر و هەروەها مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

ئارەش محەممەدی تەمەن ٣٢ ساڵ و یەکێک لە چالاکانی کرێکاری خەڵکی گوندی نجێ سەر بە شاری سنە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی بەفرانبار (١٩ی جەنیوەری) لە کاتی گەڕانەوە لە هەرێمی کوردستان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە سنووری باشماخ دەستبەسەر و بۆ سنە گوازرایەوە.

ناوەندە ئەمنییەکان تۆمەتی هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانییان خستووەتە پاڵ ئارەش محەممەدی کە لە شاری سلێمانی سەرقاڵی کرێکاری بووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە