تاهیر سۆفی بە مەرج لە بەندیخانە ئازاد کرا

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی پیرانشار دوای تێپەڕاندنی زیاتر لە دوو ساڵ لە سزای بەندکرانەکەی بە م

٢٠ ڕەشەمە ٢٧٢١، ٢٢:٥٧

 

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی پیرانشار دوای تێپەڕاندنی زیاتر لە دوو ساڵ لە سزای بەندکرانەکەی بە مەرج لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژانی ڕابردوودا، تاهیر سۆفی، بەندکراوی سیاسی خەڵکی پیرانشار دوای تێپەڕاندنی زیاتر لە ٣٠ مانگ لە سزای ٤ ساڵ بەندکرانەکەی، بە مەرج لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە ئازاد کراوە.

تاهیر سۆفی خەڵکی گوندی گەرگوول سەر بە شاری پیرانشار ڕۆژی پێنجشەممە ١ی سەرماوەزی ٢٧١٨ (٢٢ی نۆڤەمبەری ٢٠١٨)، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار دەستبەسەر و دوای یەک مانگ بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ناوبراو دواجار سەرەتای خەرمانانی ٢٧١٩ (ئاگۆستی ٢٠١٩) لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی پیرانشار بە تۆمەتی «هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران» سزای ٤ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

تاهیر سۆفی مانگی سەرماوەزی هەمان ساڵ بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٤ ساڵ بەندکرانەکەی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە گوازرایەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە