قادر محەممەد زادە بەندکراوی سیاسی کورد دوای ١٧ ساڵ مافی مرەخەسی پێدرا

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی بۆکان کە ماوەی ١٧ ساڵ بەبێ مافی مرەخەسی لە بەندیخانەکانی ئورمیە و یەزد ڕاگیرابوو، بۆ یەکەمجار مافی مرەخەسی پێدرا.

٢٥ ڕەشەمە ٢٧٢١، ١٣:٤٤

 

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی بۆکان کە ماوەی ١٧ ساڵ بەبێ مافی مرەخەسی لە بەندیخانەکانی ئورمیە و یەزد ڕاگیرابوو، بۆ یەکەمجار مافی مرەخەسی پێدرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ڕەشەممەی ٢٧٢١ (١٥ی مارسی ٢٠٢٢)، قادر محەممەد زادە، بەندکراوی سیاسی خەڵکی بۆکان دوای ١٧ ساڵ بەندکران بە دانانی بارمتەی یەک ملیار تمەنی و بۆ یەکەمجار لە بەندیخانەی ناوەندیی یەزد مافی مرەخەسی پێدرا.

قادر محەممەد زادە لە هەموو ئەو ساڵانەی کە لە بەندیخانە بووە لە هەبوونی مافی مرەخەسی بێبەش کراوە و چەندین جاریش بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین مانی لە خواردن گرتووە و هەنگاو ئاگادار بووە کە دوای ١٧ ساڵ بەندکران تەنیا مافی ١٠ ڕۆژ مرەخەسی پێدراوە.

قادر محەمەد زادە ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی سەرماوەزی ٢٧٠٥ (١١ی دیسەمبەری ٢٠٠٥) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و دوای چەند مانگ بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازرایەوە.

ئەم بەندکراوە سیاسییە دوای ١٥ مانگ لەلایەن دادگای شۆڕشی مەهاباد بە تۆمەتی موحاربە لەڕێگەی ئەندامەتی لە کۆمەڵە سزای سێدارەی بە سەردا سەپا کە ئەو ئەو سزایە لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئورمیە بۆ ٢٠ ساڵ بەندکران و دوورخرانەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی یەزد گۆڕدرا.

قادر محەمەد زادە ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی خاکەلێوەی ٢٧١٩ (٧ی ئاوریلی ٢٠١٩) لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە بۆ بەندیخانەی مەهاباد بەڕێکراو و هەر ئەو ڕۆژە بۆ بەندیخانەی یەزد دوور خرایەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە