ئارام مورادیان دوای ٤ مانگ بە بارمتە ئازاد کرا

هەنگاو: هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراوی خەڵکی تەنگیسەر دوای ٤ مانگ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرا.

٢٥ ڕەشەمە ٢٧٢١، ١٦:١٣

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی دەستبەسەرکراوی خەڵکی تەنگیسەر دوای ٤ مانگ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕەشەممەی ٢٧٢١ (١٦ی مارسی ٢٠٢٢)، ئارام مورادیان، هاووڵاتیی دەستبەسەر کراوی خەڵکی تەنگیسەر دوای چوار مانگ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتەی ٨٠٠ ملیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی هەتا کۆتایی پرۆسەی دادگایی کردنەکەی، لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی مورادیان، ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی ٤ مانگی ڕابردوودا لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و هەروەها هەبوونی پارێزەر بێبەش بووە و لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە بە هاوکاری کردنی حیزبێکی کوردستانی تۆمەتبار کراوە.

جێگای ئاماژەیە کە ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی ڕەشەممە، دانیشتنی دادگا بە مەبەستی پێڕاگەیشتن بە تۆمەتە وەپاڵخراوەکانی ئارام مورادیان لە لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی بەڕێوەچوو.

ئارام مورادیان تەمەن ٣٢ ساڵ ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ (١٤ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١) دوای بانگ کران بۆ لقی دووی بەشی لێکۆڵینەوەی دادگای شۆڕشی سنە دەستبەسەر کرا.

پێویست بە ئاماژە پێکردنە کە ئارام مورادیان ڕۆژی چوارشەممە ٨ی بانەمەری ٢٧٢١ (١٨ی ئەپریلی ٢٠٢١) بۆ جارێکی دیکەش لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەوە لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر و دوای ١٣٠ ڕۆژ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە