بڕیاری دەستبەسەر کرانی ئارام مورادیان درێژ کرایەوە

هەنگاو: بڕیاری دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی تەنگیسەر کە نزیکەی دوو مانگ پیش دەستبەسەر کراوە، درێژکرایەوە.

١٦ بەفرانبار ٢٧٢١، ٠٩:٣٥

 

هەنگاو: بڕیاری دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی تەنگیسەر کە نزیکەی دوو مانگ پیش دەستبەسەر کراوە، درێژکرایەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی بەفرانباری ٢٧٢١ (٥ی ژانویەی ٢٠٢٠) دوای ئەوەی بنەماڵەی ئارام مورادیان، چالاکی مەدەنی خەڵکی گوندی تەنگیسەر سەردانی دادگای شۆڕشی شاری سنەیان کردووە، پێیان ڕاگەیەندراوە کە بڕیاری دەستبەسەرکرانی ناوبراو درێژ کراوەتەوە.

ئارام مورادیان تەمەن ٣٢ ساڵ  ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی خەزەڵوەری ٢٧٢١ (١٤ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١) دوای بانگ کران بۆ لقی دووی بەشی لێکۆڵینەوەی دادگای شۆرشی سنە دەستبەسەر کرا.

بە وتەی یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی مورادیان، ئەم چالاکە کوردە لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و هەروەها دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بووە.

جێگای ئاماژەیە کە ئارام مورادیان ڕۆژی چوارشەممە ٨ی بانەمەری ٢٧٢١ (١٨ی ئاوریلی ٢٠٢١) بۆ جارێکی دیکەش لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەوە لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر و دوای ١٣٠ ڕۆژ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە