پارێزەرێکی کورد دەستبەسەر کرا

هەنگاو: یەکێک لە پارێزەرانی ناسراوی کورد کە پارێزەری ڕامین حوسێن پەناهی لە ئەستۆدایە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

١٤ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١٢:٣٢

 

هەنگاو: یەکێک لە پارێزەرانی ناسراوی کورد کە پارێزەری ڕامین حوسێن پەناهی لە ئەستۆدایە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، ئەمڕؤ یەک شەممە (١٤ی گەلاوێژی ٢٧١٨ / ٥ی ئاگۆستی ٢٠١٨)، حوسێن ئەحمەدی نیاز پارێزەری ناسراوی کورد کە ئەرکی پارێزەری ڕامین حوسێن پەناهی بەندکراوی مەحکووم بە سێدارەی لەئەستۆدایە، دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حوسێن ئەحمەدی نیاز لەکاتێکدا ئەمڕۆ مەبەستی بەدواداچوونی کەیسی ڕامین حوسێن پەناهی ویستوویە سەردانی دادگای شۆڕشی سنە بکات، دەستبەسەر کراوە.

ئەو پارێزەرە کوردە بە تازەیی لە سەفەریکی دەرەوەی وڵات گەڕابوویەوە.

ماوەیەک پێش ئێستاش زانیار ئەحمەدی نیاز، کوڕی ئەە پارێزەرە کوردە کە خوێندکار بووە، لەلایەن دادگای شۆڕشی تارانەوە حوکمی ٨ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە