تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە سەوڵاوا هاتە ئاراوە

هەنگاو: پاش تێکهەڵچوونێکی چەکداری کورت خایەن لەنێوان هێزێکی کوردستانی و هێزەکانی سپای پاسداران لە سەوڵاوا، سپای پاسداران .

١٧ گەلاوێژ ٢٧١٨، ١٤:٥٥

 

هەنگاو: پاش تێکهەڵچوونێکی چەکداری کورت خایەن لەنێوان هێزێکی کوردستانی و هێزەکانی سپای پاسداران لە سەوڵاوا، سپای پاسداران کوێستانەکانی شوێنی شەڕەکەی بە تۆپخانە و کاتیۆشا کردە ئامانج.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، کاتژمێر ١١:٣٠ ڕۆژی جوارشەممە (١٧ی گەلاوێژی ٢٧١٨ / ٨ی ئاگۆستی ٢٠١٨)، لە کوێستانەکانی نزیک گوندی قەڵا جی سەر بە سەوڵاوا، تێکهەڵچوونێکی چەکداری لەنێوان هێزێکی کوردی و سپای پاسداران هاتە ئاراوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری سەوڵاوا وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە ڕایگەیاند کە ئەو تێکهەڵچوونە ٢٠ خولەکی خایاندووە و دواتر تۆپخانەکانی سپای پاسداران بۆ ماوەی ٣٠ خولەک شوێنی تێکهەڵچوونەکەیان تۆپباران کردووە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هیچ یەک لە حیزبەکانی کوردستان بەرپرسیارێتی ئەو تێکهەڵچوونەیان بە ئەستۆ نەگرتووە و زیانەکانی ئەو شەڕە بۆ هەنگاو ڕوون نەبووەتەوە.

شەوی ڕابردووش هێزەکانی سپای پاسداران دوای تێکهەڵچوونێکی کورد کوێستانەکانی دەورووبەری گوندی نەوەڕەی شاری سنەیان تۆپباران کردبوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە