جەلال وەفایی لە بەندیخانەی بۆکان ئازاد کرا

هەنگاو: چالاکێکی سیاسی خەڵکی بۆکان کە پاییزی ئەمساڵ بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر کرابوو، دوای تەواوبوون

٢٨ ڕەشەمە ٢٧٢١، ١٤:٥٠

 

هەنگاو: چالاکێکی سیاسی خەڵکی بۆکان کە پاییزی ئەمساڵ بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر کرابوو، دوای تەواوبوونی سزاکەی لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازاد کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٨ی ڕەشەممەی ٢٧٢١ (١٩ی مارسی ٢٠٢٢)، جەلال وەفایی بەندکراوی سیاسی خەڵکی بۆکان دوای تەواو کردنی سزای پێنج مانگ بەندکران کە بەسەریدا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کرا.

جەلال وەفایی تەمەن ٤٤ ساڵ ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی سەرماوەز ٢٧٢١ (٨ی دیسەمبەری ٢٠٢١) بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی بۆکان گوازرایەوە.

جێگای ئاماژەیە کە جەلال وەفایی ڕۆژی پێنج شەممە ٢٤ی پووشپەڕی ٢٧٢١ (١٥ی جولای ٢٠٢١) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دەستبەسەر و دوای ٣ حەوتوو بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

جەلال وەفایی دواجار لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ئەو شارەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر پەیمان ڕۆستەمی بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی نیزام» لەڕێگەی لایەنگری لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سزای پێنج مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە