جەلال وەفایی بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای بەندکرانەکەی دەستبەسەر کرا

هەنگاو: چالاکێکی مەدەنی خەڵکی بۆکان کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بە سەردا سەپابوو،

١٧ سەرماوەز ٢٧٢١، ٢١:١١

 

هەنگاو: چالاکێکی مەدەنی خەڵکی بۆکان کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە سزای بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی سەرماوەز ٢٧٢١ (٨ی دێسامبری ٢٠٢١)، جەلال وەفایی چالاکی خەڵکی بۆکان بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای ٥ مانگی بەندکرنەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ئەو شارە گوازرایەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، جەلال وەفایی لە حاڵێکدا لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە کە بە بەپێی ئاگادار کردنەوەیەک کە بۆی نێردرابوو، دەبوو ڕۆژی شەممە ٢١ی سەرماوەز خۆی بە بەندیخانە بناسێنێت.

جەلال وەفایی ڕۆژی پێنج شەممە ٢٤ی پووشپەڕی ٢٧٢١ (١٥ی جوولای ٢٠٢١(لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دەستبەسەر و دوای ٣ حەوتوو بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

جەلال وەفایی دواجار لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ئەو شارەوە  بە سەرۆکایەتی دادوەر پەیمان ڕوستەمی بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام” لەڕێگای لایەنگری لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سزای پێنج مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە